‌ محەممەد سەلیمی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سەقز کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی،”محەممەد سەلیمی” تەمەن ٢٩ ساڵ “کوڕی ئەحمەد”،خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢مانگ و ٢١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سەقز کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بەڕێوەچوو و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١١مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ٢مانگ و ٢١ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.
محەممەد سەلیمی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سەقز و ڕۆژی چوارشەممە١٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri