‌ ئازادکرانی بەرزان محەممەدی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد”بەرزان محەممەدی”خەڵکی سەوڵاوا پاش تێپەراندنی سزای ١٥مانگ و ١ڕۆژ بەندکران ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شوڕشی مەریوان بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕوزبێ بێهبوودی” بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران”، بە ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ بەند کران و هەروەها بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەند کران مەحکووم کرابوو کە دواتر بەپێی یاسای کۆ کردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتا ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانەکەی جێبەجێ کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵی براکەی لە گوندی “گوشخانی” سەر بە سەوڵاوا دەسبەسەر کرابوو کە دواتر
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزابوو.
ئەو چالاکە کوردە ماوەیەک پێش، پەیوەست ببوو بە کەمپەینی “نە بە کۆماری ئیسلامی”.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri