پیرۆت تابناک پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: دەستبەسەرکراوی کورد”پیرۆت تابناک”خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ پاش یەک مانگ دەستبەسەرکران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕۆژی شەممە٢٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ ٤هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی” “خۆشناو عەینی”،”فەرهەنگ کەرامەت”،”یۆسف ڕەحمانی”،”پیرۆت تابناک”و”سیامەند کەرامەت” بە شێوەیەکی بەڕبڵاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش ٣ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شنۆ ٢٥ی پووشپەر بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
شیاوی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri