ئازادکرانی هێدی شادیخاە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی کورد “ئومید شادی خاە”تەمەن ٢٤ساڵ خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئومید شادی خاە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “شێرزاد ئیسماعیلی”لەلایەن هێزکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ئومید شادی خاە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پاش تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri