دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئیسماعیل کەریمی”تەمەن٤٣ساڵ خەڵکی گوندی”شوریجە” دانیشتووی شارۆچکەی “مێرئاوای” بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri