شاپوور مورادی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد،شاپوور مورادی تەمەن٤٣ساڵ خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
جێگای ئاماژەیە شاپوور مورادی ڕۆژی سێشەممە١٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە دووکانەکەی لە شەقامی غەفووری شاری سنە دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
شیاوی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri