خۆڕاگری: ٩هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”سۆران حوسێنزادە”،”ئیمان عەبدی”،”سیروان نووری”،”ئەفشین مام ئەحمەدی”،”سیاوەش عەینی”،”کەیوان ئەندار”خەڵکی مەهاباد و بەهمەن یۆسفزادە”،”فەرەیدوون مووساپوور”و”فەرهاد مووساپوور”خەڵکی ڕەبەت لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کام سزای پێبژاردنی ٦میلیۆن تمەن بەسەریان دا سەپێندرا.
ئەو هاووڵاتییانە مانگی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و بەفرانباری هەمان ساڵ هەرکامیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای ماڵپەری سەنای دەسەڵاتی دادوەری ورمێ بە ناوبراوان ڕاگەیندرا و لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ پێبژاردنی ئەو سزایە خۆیان بە لقی ٩ی جێبەجێ کرانی یاسای کەیفەری ورمێ بناسێنن.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri