خۆڕاگری: بەردەوامی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوی “کەیوان ڕۆستەمی” کوڕی عەلیئەکبەر تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی گوندی مێراو سەر بە پاڕێزگای سنە
کە سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە تا ئێستا بێسەروشوێنە و چارەنووسی ناروونە.
کەیوان ڕۆستەمی لە ماوەی ٥مانگ دەستبەسەرکرانی تەنیا یەکجار لە ڕێگای پێوەندی تەلێفوونی بنەماڵەکەی ئاگادار کردووتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri