خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “عوسمان دڵسۆز”تەمەن٦٤ساڵ خەڵکی گوندی زێوکە،”ئاکام خزرزادە” تەمەن٢٦ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کانی بداغ و”هەژار دڵسۆز”تەمەن ٢٨ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی”زێوکە” پاش زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.
ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٤ پووشپەڕی١٤٠١ی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانیان ماڵەکانیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی وەکوو لەب تاب و گوشی دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri