ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی ئیسماعیل محەممەدپوور لە بەندیخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “ئیسماعیل محەممەدپوور”تەمەن٤٨ساڵ خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە باری تەندرووستی ناجێگیرە و پێوێستی بە پێراگەیشتنی پزیشکی هەیە.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو بەندکراوە سیاسییە ماوەی سێ ڕۆژە باری تەندرووستی ناجێگیرە و تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی زیندان هیچ پێداوێستییەکی پزیشکی بۆ جێبەجێ نەکراوە.
ئیسماعیل محەممەدپوور کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتای هاتنی لێپرسینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
شایانی باسە ئیسماعیل محەممەدپوور ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی شەفیع محەممەدنژاد و خزر قادری ئازەر بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر عەبدوڵلا ئاقایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر کام بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri