زەمانە زێویە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانە بەندیخانەی سەقز کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی زەمانە زێویە تەمەن٣٠ساڵ کچی ئەحمەد خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەر سەپێندرا پاش بانگهێشت کرانی لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە پاش ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە و ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممە لە زیندانی سنە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز.
زەمانە زێویە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مێقداد حەسەن نژاد دەستبەسەر کرابوو و بۆ لێپرسینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد زەمانە زیویە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بڕیاری دەستبەسەر کرانەکەی بۆ ماوەی ١مانگ دڕێژ کرایەوە و هاوسەری ناوبراو بە ناوی کاوە شەریفزادە پاش دوو هەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنە تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە” زەمانە زێویە” خەڵکی شاری سەقز دەرچوویی زانکۆیی پەیام نور لە بواری ماف ناسییە و پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی پاڵ پشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگا حوکمی ٥٠قامچی و ١میلیۆن ٨٠٠ هەزارتمەن پێبژاردەی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri