دەستبەسەرکراوی بەساڵاچوو سولێمان ساڵک گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی بە ساڵاچوو،”سولێمان ساڵک” تەمەن٦٩ ساڵ خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بۆ ئازاد کرانی کاتی ئەو هاووڵاتییە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی داوای بارمتەی قورسی لێکراوە و لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri