‌دەستبەسەرکران و گواستنەوەی نەوید کۆهنەپووشی خەڵکی مەریوان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە

خۆڕاگری: نەوید کۆهنەپووشی تەمەن٣١ساڵ خەڵکی مەریوان چالاکی ژینگەپاڕێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە نەوید کۆهنەپووشی ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاوێژ پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە پێشتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.
شیاوی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri