‌دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی”ئومید شادی خاە”تەمەن ٢٤ساڵ و کازم تابناک کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە مەبەستی لێپێچینەوە گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە ئومید شادی خاە ڕۆژی چوارشەممە١٢ی گەڵاوێژ و کازم تابناک ڕۆژی پێنجشەممە١٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ.
کازم تابناک پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri