‌ئازادکرانی سێ مێرمنداڵ و لاوێکی خەڵکی شنۆ لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە١٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی سێ مێرمنداڵ بە ناوەکانی”پێشەوا شاداب”،”سامان حەسەنزادە”تەمەن١٧ساڵ کوڕی مستەفا و”زانیار حەسەنزادە”تەمەن١٦ساڵ کوڕی ئیسماعیل و لاوێکی تر بە ناوی”حەسیب حەسەنزادە”خەڵکی شنۆ بە وەڕگرتنی بەڵێننامە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کران.
ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کرابوون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri