بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”کازم تابناک” کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەمان ڕۆژ هێرشیان کردووە سەڕ ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییەی و پاش پشکنینی ماڵی باوکی ناوبراو لە ماڵ نەبووە و نەیانتوانیوە دەستبەسەری کەن ، دواتر لە ڕێگای تەلێفوون “کازم تابناک”یان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییەی هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri