ئازادکرانی بەهمەن مەحموودی ئازەر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد،”بەهمەن مەحموودی ئازەر”خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەی بەهمەن مەحموودی ئازەر سەڕ لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی سامان ئەحمەدی و یەعقوب مەحموودی ئازەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاوێژ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان ئەو سێ هاووڵاتییە گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کردووە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri