دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”ئومید شادی خاە”تەمەن ٢٤ساڵ خەڵکی گوندی سینگان و “شێرزاد ئیسماعیلی” خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی گوندی سینگان ڕۆژی چوارشەممە١٢ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە و پاش دەستبەسەرکرانیان گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شیاوی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri