لە یاد و بیرەوەری ئێعدامی بە کۆمەڵی ١٣ی گەڵاوێژی١٣٦١ی هەتاوی لە بەندیخانەی کرماشان

خۆڕاگری: ئەمڕۆ ١٣ی گەڵاوێژ بەڕامبەرە لەگەڵ ئێعدامی بە کۆمەڵی ٥ ژنە تێکۆشەری ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان.
٤٠ساڵ لەمەوبەر ٥کەس لە تێکۆشەرانی ژنی کورد خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی”ژاڵە مەولائیان”،”نەرگیس بەهاردووست”،”مەرزیە جەلیلی”،”گیتا دێهقان”و”عاتفە خەزایی”بە تاوانی کورد بوون و دیفاع لە ماف و ئازادییەکانی گەلەکەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دوور لە هەموو ڕێسا و یاسایەکی ئینسانی لە زیندانی شاری کرماشان تیرباران کران.
لە یاد و بیرەوەری ئەم ڕۆژە دا وێرای دانواندنی سەری کڕنۆش بۆ قامەتی بەرزی ئەم شەهیدانە،داوا لە بنەماڵە و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زانیارییەکان بێبەش نەکەن،وک وێنەی ئەو شەهیدانە و وەزعییەتی بنەماڵەکانیان و هەر زانیارییەکی تر.