ماوەی دەستبەسەرکرانی چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی دیواندەرە بۆ ماوەی ١مانگ دڕێژ کرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی چوار مامۆستا و چالاکی سێنفی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی”ئومید شامحەممەدی”،”هیوا قوڕەیشی”،”پەرویز ئەحسەنی”و”کاوە محەممەدزادە”خەڵکی دیواندەرە بۆ ماوەی ١مانگی تر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە دڕێژ کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لە شەپۆلی ڕەشبگیری مامۆستایان ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ٤ڕۆژ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان تا ئێستا لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە پروپاگەندە و تەبلیغ بە دژی نیزام تۆمەتبار کراون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri