بانگهێشت کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی”سەلام شەریفزادە”و”هێمن شەریفزادە”لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران.
شایانی باسە ناوبراوان لەلایەن هێزکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی سیاسی بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کرا. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri