چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەلایر حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”تەیموور خالیدیان” چالاکی مەدەنی و ژینگەپاڕێزی خەڵکی مەلایر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام سزای ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١١ی گەڵاوێژی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی مەلایر.
شایانی باسە تەیموور خالیدیان لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو و پاش ٢٠ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو کە دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەلایر بە سەرۆکایەتی دادوەر “بێهنام ڕەزاوەندی”بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٢٠مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٣مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراو مەحکووم کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri