خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا شەریفزادە خەڵکی سەقز، ئەندامی ئەنجومەنی شاخەوانی هەڵۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەرکرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri