خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە١٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”عەلی عەزیزی”تەمەن٢١ساڵ خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ سەر بە پاڕێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەردەشت دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی کار کردن لە باشووری کوردستان بووە و لە کاتی گەرانەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri