ئازادکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “فەرعان ئیبراهیمی”،”عەبدوڵڕەحمان سادقی”و”مەلامحەممەد تەهازادە” خەڵکی گوندی”بێمزورتە”سەر بە شاری شنۆ پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ هاووڵاتییە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ.
شایانی باسە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەوە بووە کە شەوی ڕابردوو بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو وتەکانی ناوبراو لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندەکانی بێمزورتە و سینگان بڵاو کراوەتەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri