خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی”ئازاد زارعی”و”پەیمان زارعی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری کرماشان.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri