دەستبەسەرکرانی سێ مێرمنداڵی خەڵکی شاری گاوارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٨ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی سێ مێرمنداڵی خەڵکی شاری گاوارە سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی “پارسا مەحمودی، عەلی فەتاحی و بابەک فەتاحی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ مێرمنداڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنێ ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri