دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی دا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی شنۆ بە ناوەکانی”بەهمەن مەحموودی ئازەر”و”یەعقوب مەحموودی ئازەر” خەڵکی شاری شنۆ،پاش زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شنۆ گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە سەڕ لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی سامان ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri