ڕەحمان یۆسفی و محەممەدخالید حەمزەپوور بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی”محەممەدخالید حەمزەپوور”خەڵکی گوندی”خانلەر”و”ڕەحمان یۆسفی”خەڵکی گوندی”سەوجە”سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر هەرکامیان سزای ٥ساڵ بەندکرانی تەعزیریان بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کامیان بە حەکمی ٥ساڵ بەندکرانی تەعزیریان بەسەر دا سەپێندرابوو.
محەممەدخالید حەمزەپوور ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی و جێبەجێ کرانی حوکمەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کرابوو.
خالید یۆسفی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش تەواو بوونی کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانە بەندیخانەی شنۆ کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا قۆناغی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri