ناڕوونی چارەنووسی چوار ئەندامی دەستبەسەر کراوی کۆمەڵە

خۆڕاگری: زیاتر لە ١٤ڕۆژ پێش ٤کەس لە ئەندامانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە لە گوندی یەنگجە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەرکراون تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە.
ڕۆژی ٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیندراوێک دا بڵاوی کردەوە:
ئەو چوار ئەندامانەی کۆمەڵەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون بریتین لە:
١-هەژیر(محەممەد)فەرامەرزی تەمەن ٢٨ساڵ خەڵکی دێهگووڵان٢-وەفا ئازەربار تەمەن٢٦ساڵ خەڵکی بۆکان٣-پێژمان فاتحی تەمەن ٢٨ساڵ خەڵکی کامیاران٤-موحسین مەزلووم تەمەن٢٧ساڵ خەڵکی مەهاباد.
و ئەو چوار کەسە بە جڵی مەدەنی و بێ بوونی هیچ چەکێک بۆ کاری ڕێکخستنی و کاری تەشکیلاتی و سیاسی لە ئەو سنوورە بوونە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون.
هەروەها سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیندراوێک دا ئەو چوار ئەندامەی کۆمەڵەی بە هاوکاری لەگەڵ سازمانی ئیتلاعاتی موسادی ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو دا بنەماڵەی ناوبراوان چەندین جار بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ یان کردووە کە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri