‌هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سینا مینایی” تەمەن ١٨ساڵ خەڵکی گوندی”سەوجە”سەر بە شاری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٣ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.
ئەو حوکمە ڕۆژی یەکشەممە٩ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەبدوڵڵا یۆسفی” بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا دواتر پاش حەوتوویەک لێپرسینەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو.
دواتر ڕۆژی یەکشەممە٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri