ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی شەعبان محەممەدی لە بەندیخانەی ئێڤین

خۆڕاگری: شەعبان محەممەدی مامۆستا و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان دۆخی تەندرووستی لە بەندی ٢٠٩ی ئەمنییەتی بەندیخانەی ئێڤین ناجێگیرە.
بە پێی زانیارییەکان شەعبان محەممەدی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە پێوەندییەکی تەلێفوونی لەگەڵ هاوژینەکەی باسی لە ناجێگیر بوونی دۆخی تەندرووستی لە ڕیخۆڵە و گورچیلەکانی کردووە کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە و باسی لەوە کردووە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی پێداویستییەکانی پزیشکی خۆی ڕۆژی شەممە ١٥ی گەڵاوێژ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە١٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی شەعبان محەممەدی لەگەڵ مەسعوود نیکخاە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە گوازرانەوە بۆ بەندی ئەمنییەتی لە بەندیخانەی ئێڤین.
شەعبان محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی مەسعوود نیکخاە و ئیسکەندەر لووتفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە هەمان ڕۆژ شەعبان محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد و سەر لە نوێ ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕ لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرایەوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri