‌ فەردین مەولوودی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد “فەردین مەولوودی” تەمەن ٣٥ساڵ،خەڵکی شاری سنە کە بە تۆمەتی وێنە هەڵگرتن لە پادگان و شوێنی قەدەغە کراوەکانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو،پاش تەواو بوونی سزاکەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
فەردین مەولوودی ڕۆژی٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەرکرابوو و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٤٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو کە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی وێنە گرتن لە پادگان و شوێنی قەدەغە کراوەکانی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دوو پات کردنەوەی تاوان سزای ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٣ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی پێشووی خرابووە بواری جێبەجێ کردن.
فەردین مەولوودی بە هۆی نەخۆشی و هەبوونی بەڵگەیەی پزیشکی و توانایی مانەوەی لە بەندیخانە نەبووە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای ٣ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی پێشووی کە خرابوو بواری جێبەجێ کردن بە ٢٠میلیۆن تمەن پێبژاردن کەم کرایەوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri