ئازادکرانی پوریا جەوادی بە دانانی بارمتە دوای ٧مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ئیلام

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد پوریا جەوادی خەڵکی ئیلام پاش زیاتر لە ٧مانگ دەستبەسەرکران و ڕاگیران بە دانانی بارمتەی ١میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوندی ئیلام ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کرابوو.
جێگای ئاماژەیە پوریا جەوادی ڕۆژی سێشەممە ٣٠سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی “مریەم حەقگو” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئیلام.
دواتر ئەو هاووڵاتییە پاش زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئیلام.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri