خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی”سامان حەسەنزادە”تەمەن١٧ساڵ کوڕی مستەفا،”زانیار حەسەنزادە”تەمەن١٦ساڵ کوڕی ئیسماعیل و گەنجێکی تر بە ناوی”حەسیب حەسەنزادە”تەمەن١٨ساڵ کوڕی ڕەحمان خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە بانگهێشت و دەستبەسەر کران.
لەو پێوەندییەدا هەمان ڕۆژ مێرمنداڵێکی دیکە بە ناوی پێشەوا شاداب تەمەن١٦ساڵ خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri