دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن١٦ساڵەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی”پێشەوا شاداب”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ڕۆژی ڕابردوو پێشەوا شاداب بۆ ماوەی چەند ساعەت لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و کاتژمێر١٢ی شەو پاش تەواو بوونی لێپێچینەوەی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri