ژنێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە٤ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی ژنێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بە ناوی”سۆما عەلیزادە”تەمەن٢٩ساڵ لە بەندی قەرەنتینە ی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە.
شایانی باسە سۆما عەلیزادە ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەڵاوێژ١٤٠١ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش تەواو بوونی لێپێچینەوەی گوازرابۆوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri