بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”داریوش مێهدی زادە” خەڵکی گوندی پاڵنگان سەر بە شاری کامیاران کە کە سەڕەتای مانگی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە پاش ٢مانگ دەستبەسەر کران تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش دەستبەسەر کرانی بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri