دەستبەسەرکرانی سێ مامۆستای خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی سێ کەس لە مامۆستایان و چالاکانی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە بە ناوەکانی”محێدین کەریمیان”،”کورۆش بابامرادی”و”ئەسعەد عەلەوی” لە کاتی بەشداری کردنی خۆپێشاندانی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و ڕاهینانی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
ئەو خۆپێشاندانە بە نیشانەی دەڕبرینی نارەزایەتی بە دڕێژەی دەستبەسەر کرانی چوار مامۆستای دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە لە پێش ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ مامۆستایە لەبەر دەست دا نییە و چارە نووسیان نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri