خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “لووقمان گرامی” پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانی دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri