ئازادکرانی خالید فەرەیدوونی پاش ٢٢ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد خەلید فەرەیدوونی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی”محاربە”لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکرانی هەتا هەتایی بەسەر دا سەپێندرابوو پاش ٢٢ساڵ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەڵاوێژی١٤٠١ی پاش دەرچوونی لیخۆشبوونی گشتی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە “خالید فەرەیدوونی” پێشتر لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عومەر فەقێ‌پوور” ڕۆژی ١٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ی هەتاوی، لە لایەن سپای پاسداران دەستبەسەرکران . ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە لە لایەن سپای پاسداران لە پیرانشار و مهاباد بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتبوونە بەر ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی محاربە و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەیان بە سەرداسەپا و پاش چەند ساڵ لە دادگای پێداچوونەوەدا و لە ڕۆژی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٨٤ سزاکەیان کەیان بۆ زیندانیی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
ئەو دوو بەندکراوە سییاسییە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٨٦ی هەتاوی لە سەر دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە دۆسییەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج دوور خرابوونەوە و دواتر ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کران.
ڕەزا شەریفی‌بۆکانی زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوبەندی ئەم دوو زیندانییە لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج، لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو دوو زیندانییە لەماوەی ئەو ١٠ ساڵەی کە هاوبەندی ناوبراو بوون لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرابوون و جار جار لە ڕێگای تلفۆنەوە پێوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە دەگرت.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri