ڕێبوار عەبدوڵڵاهی حوکمی ٢ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: ڕێبوار عەبدوڵڵاهی چالاکی بواری مافی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداری کردن لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار سزای ٢ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.
دانیشتنی دادگایی ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بەڕێوەچوو و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەڵاوێژ بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندرا.
ڕێبوار عەبدوڵڵاهی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە و پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی بە دانانی بارمتە تا کۆتا دۆسیەی دادگایەکەی ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri