دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئیقباڵ دوستی”تەمەن٥٣ساڵ خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و تا ئێستا چارە نووسی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri