فەردین ئەدوایی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد،”فەردین ئەدوایی”خەڵکی گوندی”سلێن” سەر بە شاری مەریوان کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی ڕژیم لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،سزای ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو،ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی پاش دەرچوونی لیخۆشبوونی گشتی لە بەندیخانەی ناوەندی مەریوان ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە زستانی ساڵی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”ئەکرەم ئەدوایی” دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەریوان و پاش دوو مانگ دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ ئەکرەم ئەدوایی کۆتا مانگی جۆزەردان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرابوون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri