‌گواستنەوەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ بەندیخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی”سێ گردکان” سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی”بەختیار مستەفاپوور” کوڕی جەعفەر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی جومعە ٣١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچێنەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri