ئازادکرانی مەلا یۆنس نەوخاە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی مەلا یۆنس نەوخاە کوڕی خدر خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
ئەو مامۆستایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەبەرانبەر ڕاگەیاندنی جەژنی قوربان بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەرسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە مەلا یۆنس نەوخاە پاش زیاتر لە ١٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوە ڕۆژی ڕۆژی شەممە ١ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
مامۆستا یۆنس نەوخاە وەک مامۆستایەکی لێهاتوو و وانەبێژی فێرگەی سەلاحەددینی ئەیووبی چەندین ساڵە خەریکی خزمەت بە فەقێی و خەڵکی ناوچەیە.
شایانی باسە ئەو مامۆستایە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri