دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەلەکشایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”حوجەت شێردڵ”تەمەن٢٩ساڵ خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پاڕێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مێهران دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارە نوووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri