ئازاد کرانی سیامەک کەرامەت بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە٢٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی سیامەک کەرامەت خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە ٥٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri