ئازادکرانی سنوور تامارا لە بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی خەڵکی باکووری کوردستان پاش دەرچوونی لیخۆشبوونی گشتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ئەو ژنە بەندکراوە سیاسییە لە پاییزی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە گوندێکی سەرسنووری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و پاش ٦مانگ لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
دواتر سنوور تامارا ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٠ساڵ و ١ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
بەڕێوەچووونی دادگایی ناوبراو بە شێوەی ئەلێکترۆنی لە نێو بەندیخانەی ورمێ بەڕێوەچوبوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri