ئازادکرانی ڕوحوڵڵا ئەرغەندە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئیلام

خۆڕاگری: هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە ناوی ڕوحوڵڵا ئەرغەندە تەمەن ٢٧ساڵ پاش ٦٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران ڕۆژی پێنجشەممە٣٠ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەگەڵ ٧هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ئیلام.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە دوای خۆپێشاندانەکانی ناڕەزایەتی لە شاری مەلەکشایی و وتنی درووشمی دژ بە گرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات تۆمەتبار کراون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri